پایزه ..
هۆ گه‌لۆ گه‌ڵاو گوڵ بریندار ...
لووتکه‌ی شاخ خه‌مبارو ..،
ڕوباریش زۆر بێزار ..
پایزه‌و من هه‌ر وه‌ک ،
پایزی چه‌ند ساڵه..
له لێوی دار به‌ڕوو
ئه‌کێشم ئاخێکی بی سنوور
بۆ خه‌می په‌لکه دار
پایزه و هه‌ر بایه وورشه‌ی دێ
لق وچڵ دێنته خوار
من هه‌موو پایزان ده‌ژمێرم
شه‌هیدی په‌لکه گوڵ شه‌هیدی په‌لکه دار
ئه‌مساڵ من ...!
له‌نێوان پایزو ڕابردووت نیگایه‌ک
به مێژووی تاڵی خۆم ... !
ده‌خشێنم
چه‌ند ساڵه پێت ده‌ڵێم
من مێژووی سووتاوی
ده‌ستی ئه‌و پایزه‌م ...
که‌ڕوباری لێم خنکاند
من په‌ڕه‌ی دڕاوی
ده‌ستی ئه‌و پایزه‌م
ئاگره‌که‌ی بابه گوڕ گوڕی ڵێم سووتاند
من وحه‌مرین
هه‌موو پایزان
پڕی سه‌ر سه‌رو که‌ڵه‌مان په‌لکه دار ده‌بێت
وووشک ووشک هه‌ڵده‌گه‌ڕێین هه‌ردوکمان
پایزان دوو برسی ئه‌و ناوه‌ین
پێم گوتی له‌گه‌ڵتام ..
تاکاتێ خوێنی خۆم
بۆت ده‌که‌م به مۆم و
تۆش به‌سه‌رئاوازی ناو دڵم تێپه‌ڕه
پێم گوتی له‌گه‌ڵتام
تاکاتێ چاوی خۆم بۆت ده‌که‌م
به ووشه‌و
تۆش به سه‌رکۆپله‌ی ئه‌و هۆنراوه‌م تێپه‌ره
پی بنێ له ڕسته‌م له ووشه‌م
گه‌ر وایه
هه‌نگاوت ده‌به‌خشی
به دره‌خت ...!
تا ئه‌ویش ببێت به سێبه‌ری پایزم ...
گه‌ر وایه
هه‌نگاوت ده‌به‌خشی
به ڕووبار ...!
تا ئه‌ویش تێرم کا له ته‌زه‌ی ساردی خۆی ..
فێنک کا دڵه‌ی پڕ پایزم ..
که‌چی وا پایزه‌و
ڕۆژانه دره‌ختی په‌رژینی ماڵه‌که‌م ئه‌وه‌رێ ..
که‌چی وا پایزه‌و
ڕۆژانه ڕوبارم تێنوتر له جاران
ڵووته‌که‌ی شاخ خامبارتر
که‌رکوکیش له جاران برسی تر
پێم ده‌ڵێن به ڕاستی ...
ئه‌وانه‌ی له تۆڕی ڕاوچیداده‌رباز بوون ..
پێم ده‌ڵێن به‌ڕاستی....
ئه‌وانه‌ی ...
له لێوار چراکاننه‌سووتان ..
بی ناز بوون
پایزه‌و ده‌ی ئێوه‌ش بگۆڕن
ئه‌و نه‌خشه‌ی خه‌ریکن
بیخه‌نه ئه‌ستۆی من
ده‌ی ئیوه‌شواز بێنن
له‌وچه‌تره‌ی خه‌ریکن
له‌وه‌رزی ووشکه‌ساڵ هه‌ڵیده‌ن ..
پایزه‌و له باشوور
بای گه‌رم خه‌ریکه کاسم کا
ئه‌و بایه‌ی
گڕێکه چه‌ند ساڵه
له‌جه‌سته‌ی لووتکه‌ی شاخ به‌ر بووه
ئه‌و بایه‌یدایپۆشی و
وونی کردله به‌ر چاو ...
هه‌زاران لاشه‌ی خۆملاشه‌ی خۆت ..
ئه‌و بایه‌ی گونده‌کی نه‌هێشتم به پێوه
ئه‌و بایه وا دیسان دێ بێ بۆ لامبه ڕێوه ...
بایه‌ک بوو هه‌ڵه‌بجه‌ی لێم سووتاند
ئه وبایه‌ی خه‌ریکه
له پایزهه‌ڵده‌کاوده‌گاته نیشتیمان ..
شه‌هیدێک له زامی ڕاچله‌کی و قیژاندی
خاوه‌رێک خنکابوو
به دستی سووتاوی
گه‌رده‌نی کۆرپه‌که‌ی نیشان دام
داپیره‌ک که جه‌سته‌ی
سه‌گێکی ئه‌وانی تێر ده‌کرد
ده‌نگیشی نووسابوو
هه‌موویان ..
ده‌یانووت پایزه‌و ..
پایزیش نه‌هاته بۆ خاک و نیشتیمان
مه‌هێڵن بکوژرێ
هیچی تر نیشتیمان ...