گه‌ر ده‌ته‌وێ
خۆت بخه‌یته ناو دڵی من ..!
دوو دڵ مه‌به و هیچ مه‌ترسه ..،
بێ ئه‌وه‌ی له‌ده‌رگا بده‌یت
وه‌ره ژوورێ وهیچ مه‌پرسه ..!
هه‌رچی هه‌یه له‌سۆزی دڵ
هه‌مووی ببه به‌ئاسانی
هه‌رچی گه‌رای شیعرم هه‌یه
نووسیومه بۆ هه‌راسانی
هه‌مووی بکه به ملوانکه‌و
بیده به‌رۆکی نامه‌یه‌ک
بۆ ڕۆژانێ که ده‌زانی
نه‌وه‌ک خوا نه‌کا ڕۆژێ بێ
بنووسی بۆم بێ په‌یمانی
نامه‌ی مه‌رگم بۆ بنێره ..،
نه‌وه‌ک نامه‌ی په‌شیمانی ..!