له هه‌ر شوێنێک
زرنگه‌یه‌ک بێ
ئه‌وه شووشه‌ی دڵی منه و
ئه‌وه منم وا ده‌شکێم
له هه‌رلایه‌ک
دڵۆپ دڵۆپه‌ی ده‌نگێکتان
هاته گوێ
ئه‌وه نمه‌ی باران نییه که ببارێ ..،
ئه‌وه‌خوێنی دڵی منه
دڵۆپ دڵۆپ خۆشم له‌گه‌لیا ده‌تکێم
که‌زانیتان عاشقێکی ئه‌م سه‌رده‌مه
شێت بووه شێت ..!
ئه‌وه منم ....
پێویست ناکا ...
بپرسن کێم ...!