شازده ساڵه
گه‌رووم وه‌کو
سه‌رقه‌برانی عه‌بابه‌یلێ
هه‌رنووساوه
شانزده ساڵه ..
شیعرم وه‌ک و
کانیاوه‌که‌ی ئه‌وبه‌ری دێ
هه‌رلێلاوه
شازده ساڵه
باڵی مه‌لی خه‌یاڵی من به‌ستراوه..
شازده ساڵه ..
ژه‌هراویه ...
ناو کانیاو وناو هه‌ناسه‌و ..
ناو لانه‌ی مه‌ل
شازده ساڵه ..
گه‌رووی گه‌رمی ووڵاته‌که‌م ..
ده‌خنکێنێ گازی خه‌رده‌ڵ..
منی ئاواره‌ی ده‌ربه‌ده‌ر
منی وێڵ و منی دوور‌و
منی دیڵ و ده‌ست به‌سه‌ر
من هه‌رخه‌می
دایک وباوک وبرام نییه
من هه‌ر خه‌می خوشک وکه‌س و کارم نییه
هه‌موو ڕۆژێ
له‌به‌ر تیشکی غه‌ریبیمدا
چه‌ند دڵۆپێک فرمێسکی خۆم
به‌سه‌ر به‌فری ئه‌م ووڵاته
ده‌بارێنم
ته‌نها فرمێسکێکم نه‌بێ
شازده ساڵه ڕاناوه‌ستێ و
دێته خوارێ
هه‌ردوو چاوم وه‌ک هه‌ڵه‌بجه
ده‌سوتێنێ هه‌موو جارێ
هه‌موو ڕۆژێ
خه‌مه‌کانم له‌سه‌ر شه‌خته‌ی
ئه‌م ووڵاته
وه‌ک مندالێکی ساوا ده‌خه‌وێنم
ته‌نها خه‌مێک نه‌وون ده‌بێ و نه ده‌خه‌وێ
خه‌مێکه‌و ئازاری گیانه
ئه‌م خه‌مه‌شم
بۆن وکروزی سووتاوی
هه‌ڵه‌بجه‌که‌ی شه‌هیدانه
منی ئاواره‌ی دوور وڵات
منی سووتاوی دوای خه‌بات
لێره هه‌موو ساته ماندوو بووه‌کان
له لێواری ده‌ریاکانی ئه‌م وڵاته
وه‌ک دووکه‌ڵی جگاره‌که‌م به باده‌که‌م
به‌ڵام ساتێ که ناتوانم
له بیری که‌م
تاکو ماوم
ئه‌ویش کاتێ که مام عومه‌رو ساواکه‌ی
بوون به په‌یکه‌ر له شازده‌ی سێ
من له وڵاتی خۆم دوورم
ده‌نگی برینداره‌کانی وڵاته‌که‌م
ناگاته ڵام
ده‌نگی برسی وهه‌ژاره‌کان ..
ناگه‌ن به‌م وڵاته سارده
به‌ڵام ده‌نگێک پێش شازده ساڵ
له ڕۆژێکی وه‌ک وئه‌مڕۆ
هه‌موو دونیای کرد به گریان
ئه‌ویش ده‌نگی ئه‌وانه بوو
له‌شازده‌ی سێ له‌گه‌ڵ کیمیاویدا سووتان
من ده‌توانم هه‌موو برینه‌کانی جه‌سته‌م
ساڕ‌ێژ بکه‌م .. به ده‌ستی خۆم و به په‌نجه
به‌ڵام ته‌نها برینێکم ..
ساڕ‌ێژ نابێ تاکــــــــــــــــو ده‌مرم
ئه‌ویش برینی هه‌ڵه‌بجه ...