گه‌ر بۆ ڕۆژێ تۆیارم بی
چی په‌نجه‌ره‌ی ماله‌که‌ته
ده‌یکه‌م به گوڵ..!
چی به‌رده‌رگای ژووره‌که‌ته
ده‌ینه‌خشێنم به ڕه‌نگی دڵ ...،
هه‌رکوێ بڵێ ی له‌وێ ده‌بم
بۆ هه‌ر کوێ بڕۆی منیش دێم ..
گشت به‌یانیان له‌گه‌ڵ بولبول
گشت ئێواران له‌گه‌ڵ که‌ناریه کێویه‌کان
هه‌ر من گۆرانیت بۆ ده‌ڵێم ...!
گه‌ر بۆ ڕۆژێ تۆ یارم بی ،
خۆر‌و مانگ وئه‌ستێره‌کان ...
ده‌که‌م به ملوانکه‌ی شیرین
هه‌رچی دنکه‌شیعرم هه‌یه
بۆت ده‌که‌م به کوپه هه‌نگوین
گه‌ر بۆ ڕۆژێ تۆ یارم بی
دڵم ده‌که‌م به ووڵاتێ
بۆ ئاشقه‌کانی نیشتیمان
بڕیاری یه‌کجاری ده‌ده‌ین
که‌س نه‌شکێنی ئیتر په‌یمان
گه‌ر بۆ ڕۆژێ تۆ یارم بی
هه‌رچیم هه‌یه پێش که‌ش به تۆ
با پێشم بڵێن زه‌بوونم
یان بێ به‌رگم
به مه‌رجێ تۆ ده‌مت بێنه
با تێکه‌ڵ که‌م
هه‌ناسه‌ی تۆ
له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌ناسه‌ی گه‌رمم
گه‌ر بۆ ڕۆژێ تۆ یارم بی
بڕیار ده‌ده‌م باکم نه‌بێ
له ژیانم هه‌رکاتێ دێ
با به‌خێر بێ ڕۆژی مه‌رگم