من ده‌توانم
ووشه بکه‌م به ئه‌ستێره
بینێرم بۆ ناو ئاسمان
هه‌رچی پیتی سه‌وزو سوور‌و زه‌ردیش هه‌یه
بیکه‌م به ئاڵای کــــــــــــــــــــــــــــــوردستان
من ده‌توانم به هۆنراوه
بنه‌خشێنم هه‌موو جیهان
به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی ده‌مه‌وێ
له به‌رامبه‌ر ئه‌و چاوانه‌ی خۆشم ده‌وێ
شتێک بڵێم
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که بزانی
خۆشم ده‌وێ له خۆم زیاتر به‌ڵام ...
ئاخ که دڵ ناتوانێ ......