عیشقی تۆ نه‌بوایه .هۆنراوه‌ی شاڵاو علي
ئه‌گه‌رعه‌شقی تۆ نه‌بوایه
له ناو دڵم
وه‌کو زام و وه‌کو برین
هه‌رگیز شیعرم ...
نه‌یده‌توانی له ناو ده‌می عاشقاندا
بتوێته‌وه وه‌کو هه‌نگوین ..
ئه‌گه‌ر چاوی تۆ نه‌بوایه
وه‌کو چرا بۆ ڕوناکی تاریکه شه‌و
هه‌رگیز عاشقت نه‌ده‌دی
به‌دیار ووشه‌ی شیعری مندا
ببارێنی چاوانی خه‌و
خۆشه‌ویستم
تۆ تیشکێکی له ناو دونیای فریشته‌کان
تۆ مانگێکی به‌به‌رده‌وام
خۆشه‌ویستم
ئه‌تۆ هێنده خۆشه‌ویست و جوانی له‌لام
هه‌رچه‌نده‌له تۆ ده‌ڕوانم
گه‌شتر ده‌بێ چرای هیوام ...